بەیاننامەیەكی فەرمی بەرشلۆنە سەبارەت بە گواستنەوەی نیمار

05/08/2019 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

جۆردی كاردونێر جێگری سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە لەبارەی نزیكبوونەوەی تیپەكەی لە گواستنەوەی نیمار هاتە دەنگ و رایگەیاند تیپەكەمان بیرۆكەكەی رەتكردۆتەوە".

 

جۆردی كاردونێر لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند : " لەحاڵی حازر گواستنەوەی نیمار بۆ ریزەكانمان بەدوور دەزانین ، چونكە ئەم بابەتە بۆ ئێمە كۆتایی پێهاتووە".

 

ئەو وتیشی : " ئێمە قسەمان لەگەڵ نیمار نەكردووە ، رێزی یانەی پاریس سان جێرمان دەگرین ، پێمان وایە ئەم بابەتە دەبێت لەلایەن پاریسەوە یەكلایی بكرێتەوە نەك ئێمە"