بەفەرمی ... پاریس سان جێرمان لەبارەی نیمار بریاری كۆتاییدا

06/08/2019 - 11:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی پاریس سان جێرمان بریاری كۆتاییداوە لەبارەی رۆیشتن یان مانەوەی نیمار لەریزەكانی".

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاند : " یانەی پاریس سان جێرمان بۆندی یانەی بەرشلۆنەی رەتكردۆتەوە و نایەوێت دەستبەرداری بێت ، بەڵام ئامادەیە بیداتە یانەیەكی دیكە".

سەرچاوەكە دەڵێت : "ئیدارەی پاریس سان جێرمان بیرۆكەی گەرانەوەی نیماری بۆ بەرشلۆنە بەهەموو شێوەیەك رەتكردۆتەوە ، لەكاتی بەردەوامبوونی مانگرتنەكەی نیمار ، تیپەكە دەیداتە یانەی مانچستەر یونایتد كە بۆندێكی فەرمی پێشكەشی ئەم یانەیە كردووە".