پیكێ پەیامێكی ئاراستەی نیمار كرد

07/08/2019 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنە پەیامێكی ئاراستەی نیماری بەرازیلی و هاورێی پێشووی خۆی كرد كە ئێستا لەریزەكانی پاریس سان جێرمان یاری دەكات".

جیرارد پیكێ لەلێدوانێكیدا پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ناپۆلی لەیارییەكی دۆستانە ، رایگەیاند : " نیمار یاریزانێكی زۆر نایابە ، ئەو شارەكەمان و یانەكەمان دەناسێت ، من زۆر دڵنیام لەوەی هاندەران دڵخۆش دەبن ئەگەر بگەرێتەوە كامپ نو".

وتیشی : " من دەزانم بابەتەكە زۆر قورسە ، چونكە ئەو یاریزانی پاریس سان جێرمانە ، بەڵام من داوای لێدەكەم خۆی یەكلایی بكاتەوە لەگەرانەوە بۆ تیپەكەمان یان مانەوەی لە پاریس سان جێرمان".