راهێنەری ئەیاكس هەواڵە ناخۆشەكەی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید راگەیاند

07/08/2019 - 11:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

راهێنەری یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی هەواڵێكی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید بڵاوكردەوە و رایدەگەینێت هیچ رێككەوتنێك لەنێوان ئێمە و ریال مەدرید نییە".

تین هاگ راهێنەری یانەی ئەیاكس دوای یەكسانبوونی تیپەكەی بەرامبەر پاوك سالۆنیكی یۆنانی لە پاشكۆی پاڵاوتنی چامپیۆنس لیگ رایگەیاند : " تا ئەم دەقەیە هیچ رێككەوتنێك لەنێوان ئێمە و ریال مەدرید نییە لەبارەی دۆنی ڤان دی بیك".

وتیشی : " قسە و باس لەمبارەیەوە زۆر دەكرێت ، بەڵام هیچیان راست نین ، دۆنی لەگەڵ تیپەكەمان بەردەوامە و یارییەكی باشی بەرامبەر پاوك سالۆنیك پێشكەش كرد ، ئەو یاریزانی تیپەكەمانە".