هازارد دوای تۆماركردنی یەكەم گۆڵ بە درێسی ریال مەدرید چی وت

08/08/2019 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی نوێی یانەی ریال مەدرید دڵخۆشی خۆی نیشاندا كە توانی یەكەم گۆڵ بە درێسی ریال مەدرید بەرامبەر رید بۆل تۆماربكات".

هازارد لەدوای یارییەكە كە گۆڵی سەركەوتنی لە وڵاتی نەمسا پێشكەشی ریال مەدرید كرد ، وتی : " من زۆر دڵخۆشم ، هەرچەند یارییەكەمان یارییەكی دۆستانەیە بەڵام ئەم گۆڵە بۆ من زۆر گرنگ بوو".

وتیشی : " ئێمە ئامانجمانە بەباشترین شێوە بۆ یاری بەرامبەر سێلتافیگۆ ئامادەبین ، ئەم گۆڵەش بۆ من باشترین ئامادەكارییە بۆ دەستپێكی خۆم لەلالیگا".

لەكۆتاییدا وتی : " ئێمە دەمانەوێت زۆر بەبەهێزی لەخولی ئیسپانی بەدیار بكەوین ، هەرئەمەشە هۆكاری هاتنم بۆ ئێرە ، دەمانەوێت بەباشی مەشق بكەین و هەموو شتێك بەباشی كۆتایی پێبهێنین".