فەرمی ... مان سیتی و یوڤینتۆس یاریزانێكی خۆیان گۆرییەوە

08/08/2019 - 10:42 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و یوڤینتۆس بەشێوەیەكی فەرمی یاریزانێكی خۆیان گۆرییەوە".

یانەی یوڤینتۆس لەماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە ، تیپەكەیان بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ دانیلۆی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی واژۆكردووە لەبەرامبەر (37) ملیۆن یۆرۆ".

بۆندەكەی دانیلۆ بۆ ماوەی (5) ساڵە و لە 30 حوزەیرانی 2024 بۆندەكەی كۆتایی پێدێت".

لەلایەن خۆشییەوە یانەی مانچستەر سیتی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە : " تیپەكەمان بۆندی لەگەڵ كانسیلۆی یاریزانی یانەی یوڤینتۆس واژۆكرد بەپێی بۆندێكی ئاڵوگۆری".

یانەكە دەڵێت : " بۆندی دانیلۆ بە (37) ملیۆن یۆرۆ خەملێنراوە ، بۆندەكەی كانسیلۆش بە (65) ملیۆن یۆرۆ نوسراوە ، بۆیە یانەی مانچستەر سیتی پارە زیادەكە بەماوەی (3) ساڵ دەداتە یانەی خانمە پیرەكە".