بەفەرمی ... تەرەجی كرایە پاڵەوانی ئەفریقیا

08/08/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقیا بەشێوەیەكی فەرمی بریاریدا یانەی تەرەجی وەك پاڵەوانی یانە پاڵەوانەكانی ئەفریقیای (2019) دەستنیشان بكات".

بەهۆی كشانەوەی یانەی ویداد مەغریبی لەیاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەفریقیا بەهۆی نەبوونی ڤار و بەكارنەهێنانی تەكنەلۆجیای ڤیدیۆیی بریاریدا لە گێمی دووەمدا یارییەكە بەجێبهێڵێت".

یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقیا بریاریدابوو یارییەكە لەكاتی خۆی دەستپێبكاتەوە و یارییەكەش بگوازرێتەوە بۆ وڵاتێكی دیكە ، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی ویداد بەشێوەیەكی فەرمی یانەی تەرەجی بووە پاڵەوانی یانە پاڵەوانەكان".

یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقیا راشیكەیاند : " بەهۆی بەكارهێنانی یاری ئاگرینەكان لەلایەن هاندەرانەوە یانەی ویداد بە (20) هەزار دۆلار و یانەی تەرەجی بە (50) هەزار دۆلار سزادرا".