پاریس سان جێرمان بە سێ گۆڵ دەستی بە وەرزی نوێ كرد

12/08/2019 - 12:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیارییەكانی گەڕی یەكەمی خولی یانەكانی فەرەنسا یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی (3 – 0) لە یانەی نیم ئۆڵێمپیكی بردەوە".

ئەدینسۆن كاڤانی و كیلیان مباپی و ئەنخل دیماریا سێ گۆڵەكەی یانەی پاریس سان جێرمانیان تۆماركرد".

بەم ئەنجامەش پاریس سان جێرمان لەیەكەم یاریدا بردنەوەی تۆماركرد و هەنگاوەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوەكە دەستپێكرد".