نیمچە فەرمی ... پاریس سان جێرمان بۆندی دیبالای یەكلایی كردەوە

12/08/2019 - 13:30 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی پاریس سان جێرمان بۆندی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆسی یەكلایی كردەوە".

تۆڕی هەواڵی (رای سپۆرت)ـی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە : " بریاریكاری كارەكانی پاولو دیبالا لە پاریس بینراوە و بریارە ئەمرۆ بۆندی یاریزانەكە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان یەكلایی بكاتەوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ئێوارەی ئەمرۆ بۆندی دیبالا یەكلایی دەبێتەوە و رادەگەیەنرێت ، بەشێوەیەكی فەرمیش دەبێتە یاریزانی نوێی یانە پاریسییەكە".