كاتی پەیوەندیكردنی بیریسیچ بەریزەكانی بایرن میونخ ئاشكرابوو

12/08/2019 - 13:33 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئیڤان بیریسیچی كرواتی و ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلان بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەكانی".

رۆژنامەی (tz)ـی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە : " یانەی بایرن میونخ بۆندی بیریسیچی كرواتی یەكلایی كردەوە ، بریاریشە رۆژی پێنجشەممە پشكنینی پزیشكی ئەنجامبدات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " مووچەی بریسیچ لەگەڵ بایرن میونخ دەگاتە (5) ملیۆن یۆرۆ ، بۆندەكەش بۆ ماوەی یەك ساڵە و بەشێوەی خواستن دەبێت".