ناوی یانە نوێیەكەی فرانك ریبیری ئاشكرابوو

12/08/2019 - 13:37 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیتاڵی داهاتووی فرانك ریبیری فەرەنسی و ئەستێرەی پێشووی بایرن میونخ ئاشكراكرد".

ماڵپەری (كالچیۆ مێركاتۆ) بڵاوی كردەوە ، یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی لەگەڵ فرانك ریبیری گەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەك وەرز پەیوەندی بە تیپەكەیان بكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یانەی بایرن میونخ رازی نەبوو بۆندەكەی ریبیری نوێ بكاتەوە ، ئێستاش یاریزانە فەرەنسییەكە سەربەستە و پەیوەست نییە بەهیچ یانەیەك ، دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەكی ئەوروپی بكات ، یانەی فیۆرەنتیناش نزیكترین یانەیە".