بەهۆی یەك لایكەوە ، ڤیدال گومانی بۆ داهاتووی خۆی دروست كرد

13/08/2019 - 14:17 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەستێرەیەكی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەهۆی لایكێكەوە گومان لەسەر داهاتووی خۆی دروست دەكات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەرێتەوە خولی كالچیۆ".

رۆژنامەی كالچیۆ مێركاتۆ بڵاوی كردەوە : " ئارتورو ڤیدالی چیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لیكێكی بۆ پۆستێك كردووە كە باس لە پەیوەندیكردنی یاریزانەكە دەكات بەیانەی ئینتەرمیلان".

ئەو سەرچاوەیە دەڵَێت : " ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری نوێی یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت یاریزانەكە بگوازێتەوە ئینتەر و بۆ وەرزی نوێ بەباشترین شێوە خۆی بۆ خولی كالچیۆ ئامادە بكات".

وەك كالچیۆ مێركاتۆ بڵاوی كردۆتەوە : " ڤیدال دڵنیایە لەوەی وەرزی نوێ بەهۆی بوونی ئارسەر و بۆسكیتس و دی یۆنگ ئەستەمە بتوانێت كورسی سەرەكی بەدەستبهێنێت ، بۆیە دەیەوێت لەتیپەكە بروات".