رۆنالدۆ : زێدان تا كۆتایی لەنێو دڵم دەمێنێتەوە

13/08/2019 - 14:43 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆس ستایشی زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری پێشووی تیپەكەی دەكات و بەكەسێكی مەزن وسفی دەكات".

رۆناڵدۆ لەلێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی (دازن) وتی : " لەراستیدا زێدان زۆر هاوكاری منی كرد ، من بۆ ئەمەیان زۆر سوپاسی دەكەم ، كاركرن لەگەڵ ئەو هێندەی دیكە منی بە ئەو سەرسام كرد".

رۆناڵدۆ وتیشی : " ئەو شێوازێكی تایبەتی مەشقدانەوەی هەیە ، دەزانێت چۆن لەیاریزانان تێگات و هاوكاریان بكات لە كاری رۆژانە و شێوازی یاریكردنیان".

لەكۆتاییدا رۆناڵدۆ وتی : " ئەو زۆر راستگۆ بوو ، هەمیشە گرنگی بەمن دەدا ، منیش هیچ كاتێك لەیادی ناكەم و زێدان لەنێو دڵم دەمێنێتەوە".