چاوەرواننەكراو... ریال مەدرید لە دواین یانەی ریزبەندی دەبینرێت

13/08/2019 - 14:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئامارە وێرانكەرەكانی ریال مەدرید لەم هاوینە بڵاو دەكاتەوە كە تیپەكە لەسەر دەستی زێدان خۆی بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ ئامادەكرد".

یانەی ریال مەدرید دواین یاری دۆستانەی خۆی بەرامبەر یانەی رۆما ئەنجامدا و لەدوای یەكسانبوونیان لەكاتی ئاسایی ، بەلێدانی یەكلاكەرەوە دووچاری دۆراندن هات".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ، ریال مەدرید لەم هاوینە (7) یاری دۆستانەی ئەنجامدا ، لە (3) یاری بەرامبەر بایرن میونخ و ئەتلەتیكۆ مەدرید و تۆتنهام دۆراوە ، لەدوو یاریش بەرامبەر رۆما و ئەرسناڵ یەكسانبووە و لەهەردوو یاری فەنارباخچە و رید بۆڵ بردنەوەی تۆماركردووە".

وەك رۆژنامەكە دەڵێت : " ریال مەدرید ئەگەر بەشێوازی خول بێت لەكۆی (21) خاڵ (8) خاڵی بەدەستهێناوە و پلەی كۆتایی گرتوە".