دیبالا رازی بوو پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان بكات

13/08/2019 - 15:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

پاوڵۆ دیبالای ئەرژەنتینی ئەستێرەی یانەی یۆڤنتۆس نزیكە بۆ یاری كردن پەیوەندی بە خولی فەرەنسی بكات.

بەڕێوەبەری كارەكانی ئەم یاریزانە رایگەیاند پاش ئەوەی هەریەك لە یانەكانی مانچستەریۆنایتد و تۆتنهام نزیك بوون لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە و گفتوگۆكان تەگەرەی تێكەوت، ئێستا ئەم یاریزانە لە یانەكانی پاریس سان جێرمان و بایرن میونخ داوا كراوە.

تۆری رای سپۆرت رایگەیاندووە بەڕێوەبەری كارەكانی دیبالا لە پاریس سان جێرمانە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یانە پاریسیەكە.

لەدوای یاری بەرامبەر بە ئەتلەتیكۆمەدرید ساری راهێنەری یۆڤنتۆس رایگەیاند دیبالا بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ تیپەكەیان نابێت.