ریال مەدرید یاریزانێكی خۆی دەفرۆشێت

14/08/2019 - 12:24 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید لەسەر داواكاری زێدان دەیەوێت دەستبەرداری ئەستێرەیەكی نوێی خۆی بێت".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بەشێوەی خواستن دەستبەرداری لوكا یوڤیچی سڕبی و ئەستیرەی نوێی تیپەكە بێت".

سەرچاوەكە دەڵێت : " زێدان لەئاستی یاریزانەكە رازی نییە و دەیەوێت بەشێوەی خواستن دەستبەرداری بێت ، وەرزی داهاتوو بگەرێتەوە ریزی یانەی مێرنگی".