لەزاری خۆیەوە ، ڤان دی بیك باسی نزیكبونەوەی لەریال مەدرید دەكات

14/08/2019 - 13:04 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دۆنی ڤان دی بیكی هۆڵەندی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی ئەیاكس ئەمستردام باس لە نزیكبوونەوەی دەكات لەریزەكانی ریال مەدرید".

ڤان دی بیك لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆ وتی : " هیچ شتێك نییە مسۆگەربێت لەبارەی داهاتووی خۆم ، چونكە هێشتا هەل هەیە بۆ ئەوەی لەریزەكانی ئەیاكس بەردەوام بم".

وتیشی : " هەرچییەك رووبدات ، ریال و ئەیاكس دوو یانەی گەورەن ، بۆیە یاریكردن لەهەر كام یانە جێگای دڵخۆشی منە".