بەفەرمی ... مانچستەر سیتی لەسزای سڕكردن رزگاری بوو

14/08/2019 - 13:09 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا بەشێوەیەكی فەرمی بەبرێك پارە یانەی مانچستەر سیتی سزادا بەهۆی سەرپێچیكردن لەرێنماییەكانی فیفا".

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی رایگەیاند : " یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی ئینگلتەرا بە بڕی (370) فرانكی سویسری سزادرا بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی فیفا بۆ واژۆكردنی بۆندی یاریزانان لەخوار تەمەن (18) ساڵان".

بەهۆی ئەم بریارەشەوە ، یانەی مانچستەر سیتی رزگاری بوو لە سزایە گەورەكەی فیفا كە ناتوانێت بۆ ماوەی دوو وەرز بۆند لەگەڵ هیچ یاریزانێكی نوێ واژۆ بكات".