بەفەرمی ... ریال مەدرید بۆ یەكەم یاری ئەستێرەیەكی لەدەستدا

15/08/2019 - 11:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید لەیەكەم یاری فەرمی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا لەتواناكانی ئەستێرەیەكی خۆی بێ بەش دەبێت".

رۆژنامەی موندو رایگەیاند : " بەهۆی وەرگرتنی پێنجەم كارتی زەرد لەدواین یاری وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا ، كارڤاخال لەیەكەم یاری ئەم وەرزە بەشداری ناكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " كارڤاخال لەگەڵ شاندی یانەكەی گەشتی سێلتافیگۆ ناكات و لەیەكەم یاری ئەم وەرزە بەشداری ناكات".