بەرشلۆنە بەیاننامەیەكی فەرمی لەبارەی پێكانی سوارێزەوە دەركرد

17/08/2019 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەیاننامەیەكی دەركرد لەبارەی پێكانی لویس سوارێز كە لەیاری بەرامبەر یانەی بلباو دووچاری هات".

سوارێز لە خولەكی (37)ـی یارییەكەی دوێنێی تیپەكەی بەرامبەر یانەی بلباو لەگەری یەكەمی خولی ئیسپانی كە دووچاری دۆراندن هاتن یاریگای بەجێهێشت و دووچاری پێكان بوو".

لەمبارەیەوە یانەی بەرشلۆنە بەیاننامەیەكی فەرمی دەركرد و رایگەیاند : " لویس سوارێز لەسەر ئاستی ماسولكەكانی دووچاری پێكان هاتووە ، ئەمرۆ لە نۆرینگەی تایبەتی تیپەكە پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدەدرێت و ماوەی دووركەوتنەوەی لەیاریگاكان ئاشكرا دەكرێت".

یانەی بەرشلۆنە لەیەكەم هەنگاوی بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوی خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ بلباو دووچاری دۆراندن هات".