پێش یارییەكەی ئەمشەو ، زێدان گورزێكی دیكەی بەركەوت

17/08/2019 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

v

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید لەیەكەم یاری فەرمی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا لەتواناكانی ئەستێرەیەكی خۆی بێ بەش دەبێت".

رۆژنامەی موندو رایگەیاند : " بەهۆی وەرگرتنی پێنجەم كارتی زەرد لەدواین یاری وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا ، كارڤاخال لەیەكەم یاری ئەم وەرزە بەشداری ناكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " زێنەدین زێدان پێش زانینی بریاری یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كە تایبەتە بە سزاكانی ئەو یاریزانانەی لە وەرزی رابردوو هەڵەیان ئەنجامداوە بانگهێشتی كارڤاخالی كرد ، بەڵام بەهۆی بریارەكەوە بۆ یارییەكە دووری خستەوە".

وەك موندو باسی كردووە ، زێدان لەیارییەكەی ئەمشەو پشت بە تواناكانی ئاودرۆزیۆلا دەبەستێت وەك یاریزانی باڵی راستی تیپەكە".