ریال مەدرید لەیەكەم یاری خولی ئیسپانی ، سێ خاڵ و سێ گۆڵی تۆماركرد

18/08/2019 - 08:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیارییەكانی گەڕی یەكەمی وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (3 – 1) لەیانەی سێلتافیگۆی بردەوە".

كەریم بنزیمە و تۆنی كروس و لوكاس ڤاسكوێز سێ گۆڵەكەی ریال مەدریدیان تۆماركرد ، تاكە گۆڵەكەی سێلتافیگۆش یاریزان (لۆسادا) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید لەیەكەم یاری وەرزی نوێ سێ خاڵی بردەوە و هەنگاوەكانی بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی دەستپێكرد".