بەفەرمی ... رۆما بۆندی دزیكۆی نوێ كردەوە

18/08/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی رۆمای ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی ئەدین دزیكۆی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی تیپەكەی نوێ كردەوە".

یانەی رۆما لەماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند : " دزیكۆ بۆندەكەی تا ساڵی (2022) نوێ كردەوە ، بۆ ماوەی سێ وەرزی دیكە لەگەڵ رۆما بەردەوام دەبێت ، مووچەكەیشی لەتیپەكە بەرزكراوەتەوە".

جێی باسە دزیكۆ لە وەرزی رابردووی لەگەڵ رۆما بەشداری لە (40) یاری كرد ، توانی (14) گۆڵ تۆمار بكات و (6) گۆڵیش دروست بكات".