میلان لەبارەی كڕینی یاریزانێكی ریال مەدرید بریاری كۆتاییدا

18/08/2019 - 11:53 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەنوسێكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی میلان بەشێوەیەكی فەرمی لە ركابەریكردن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی ریال مەدرید كشایەوە".

نیكولا شێرا رۆژنامەنوسی ئیتاڵی كە لە رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی كار دەكات رایگەیاند : " یانەی میلان لەواژۆكردنی بۆند لەگەڵ ماریانۆ دیازی یاریزانی یانەی ریال مەدرید كشایەوە".

وتیشی : " میلان لەسەر داوای پاولۆ ماڵدینی بەرێوەبەری هونەری یانەكە كشانەوەی خۆی لەگواستنەوەی دیاز راگەیاند و بەدوای یاریزانێكی دیكە دەگەرێت بۆ سەركردایەتی كردنی هێڵی پێشەوەی تیپەكە".

لەبارەی هۆكاری كشانەوەی یانەكە لەهەوڵەكان ، نیكولا شێرا رایگەیاند : " زۆری نرخی یاریزانەكە كە دەگاتە (25) ملیۆن یۆرۆ، هۆكاری سەرەكی كشانەوەكەی میلانە".