چێڵسی دووەم یاریشی لەخولی ئینگلیزی نەبردەوە

19/08/2019 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیارییەكانی گەڕی دووەمی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا ، یانەی چێڵسی دووەم یاریشی لە خولەكە نەبردەوە ، ئەمجارەیەكان بە ئەنجامی (1 – 1) لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی یەكسانبوو بە ئەنجامی (1 – 1) گۆڵ".

ماسون مونت گۆڵەكەی یانەی بلوزی تۆماركرد ، گۆڵی یەكسانبوونی لیستەر سیتی یاریزان (ویلفرید ندیدی) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی لەدوویاری خاوەنی یەك خاڵە و پلەی 15ـی ریزبەندی گرتووە ، هەرچی یانەی لیستەر سیتییە بە دوو خاڵ پلەی (12)ـی گرتووە".