چاوەرواننەكراو ... پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵ دۆرا

19/08/2019 - 09:09 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیارییەكانی گەڕی دووەمی خولی یانەكانی فەرەنسا یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی (2 – 1) بەیانەی رێن دۆرا".

مبای نیانگ و رۆمان دیل كاستیۆ دوو گۆڵەكەی یانەی رێنیان تۆماركرد ، تاكە گۆڵەكەی پاریس سان جێرمانیش یاریزان (ئەدینسۆن كاڤانی) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش پاریس سان جێرمان هەرزوو تامی دۆراندنی لەم وەرزە چەشت و ئێستا بە (3) خاڵ پلەی هەشتەمی گرتووە".