سۆلشكایەر هەواڵێكی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید بڵاو كردەوە

19/08/2019 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئۆلی گۆنار سۆلشكایەری نەرویجی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە ئەگەری رۆیشتن و مانەوەی پۆل پۆگبای یاریزانی تیپەكەی راگەیاند".

سۆلشكایەر لە لێدوانێكیدا وتی : " هەمیشە رۆژنامەنوسان نیشانەی پرسیار لەسەر داهاتووی پۆل پۆگبا بڵاو دەكەنەوە ، بەڵام من هیچیان بە راست دانانێم".

وتیشی : " پۆگبا لە مانچستەر یونایتد دەمێنێتەوە ، ئەو لە تیپەكەمان بەردەوامە و هیچ ئەگەرێكی نییە بۆ رۆیشتن لە یانەكەمان ، یاریزانێكی گرنگە و چێژ لە یاریكردنی ئەو دەبینین".

جێی باسە یانەی ریال مەدرید بە گەرمی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی پۆگبا ، بەڵام بەهۆی ئەم لێدوانە ، دەرگا بەرووی مێرنگی دادەخرێت بۆ ئەوەی یاریزانەكە بگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ"