بەفەرمی ... ئەستێرەیەكی دیكەی بەرشلۆنە تووشی پێكان بوو

20/08/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گورزێكی دیكەی كوشندەی بەركەوت و هەواڵی پێكانی ئەستێرەیەكی دیكەی راگەیەنرا".

ماڵپەری فەرمی یانەی بەرشلۆنە رایگەیاند : " عوسمان دیمبلی یاریزانی تیپی یەكەم دووچاری پێكان هاتووە ، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی دەركەوتووە یاریزانەكە لەسەر ئاستی رانی چەپی دووچاری پێكان بووە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " عوسمان دیمبلی دێتە ریزی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە وەك لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز ، بۆ ئەمەش پێویستی بە (2) مانگ هەیە تا بگەرێتەوە مەشقەكان".