كاتی گەرانەوەی هازارد بۆ یاریگاكان ئاشكرابوو

20/08/2019 - 10:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی هەواڵێكی خۆشی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید بڵاوكردەوە ، تیایدا ئاماژەی بۆ كاتی گەرانەوەی هازارد بۆ یاریگاكان ئاشكراكرد".

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاند : " ئەدین هازارد بەشێوەیەكی باش چارەسەری وەرگرتووە ، پزیشكەكان پێیان وایە زووتر لەو وادەیە دەگەرێتەوە یاریگاكان كە پێویستی پێی هەبوو".

سەرچاوەكە دەڵێت : " هازارد بۆ یاری گەڕی سێیەمی خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی ڤیاریال دەگەرێتەوە یاریگاكان ، یەكەم یاریشی لە خولی ئیسپانی بەرامبەر ڤیاریال دەبێت لەیاریگای مادریگال".