وادەی گەرانەوەی مێسی بۆ یاریگاكان ئاشكراكرا

21/08/2019 - 09:03 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لە ئیسپانیا وادەی گەرانەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەیان بۆ یاریگاكان ئاشكراكرد".

رادیۆی كەتەلۆنیا بڵاوی كردەوە : " لیۆنێل مێسی كۆتایی بە قۆناغی چارەسەری هێناوە و بۆ یاری داهاتووی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی ریال بیتیس ئامادە دەبێت".

لیۆنێل مێسی لەمەشقەكانی یانەی بەرشلۆنە پێش دەستپێكردنی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی ئیسپانی دوچاری پێكان بوو ، بەهۆی ئەمەوە لەیەكەم یاری فەرمی تیپەكەی لە خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی بلباو بەشداری نەكرد ، كە تیپەكەی بەئەنجامی (1 – 0) دووچاری دۆراندن هات".