بەفەرمی ... یۆرگن كلۆپ وازهێنانی لە كاری راهێنەرایەتی رادەگەینێت

21/08/2019 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول هەواڵێكی ناخۆشی بۆ هاندەران و هەوادارانی تۆپی پێ راگەیاند ، وادەی وازهێنانی لەكاری راهێنەرایەتی راگەیاند".

كلۆپ لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە ، دەڵێت : " نازانم داهاتووم چی بەسەر دێت ، هەموو شتێك ئەگەری روودانی هەیە لەم دوو سێ ساڵە".

وتیشی : " بۆندەكەی من لەساڵی (2022) لەگەڵ لیڤەرپوول كۆتایی دێت ، لەوانەیە دوای ئەو وادەیە وازهێنانی خۆم لەكاری راهێنەرایەتی رابگەیننم و خانە نشین بم".