رۆژنامەی ماركا هەواڵە خۆشەكەی لەبارەی مێسی بڵاوكردەوە

22/08/2019 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لیۆنێل مێسی ئەرجنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە دەستی بە مەشقەكانی خۆی كردەوە و گەرایەوە نێو مەشقە بە كۆمەڵەكانی یانەی بەرشلۆنە كە خۆیان بۆ یاری داهاتووی لالیگا ئامادە دەكەن".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە : "لیۆنێل مێسی لەو پێكانە چاكبۆتەوە كە لەسەر ئاستی قاچی راستی دووچاری هاتبو ، كە ناچاری كرد لەگەڵ یانەكەی گەشتی ئەمریكا نەكات و لەیەكەم یاری فەرمی وەرزی نوێ بەرامبەر بلباو بەشداری نەكات".

رۆژنامەكە بڵاویشی كردۆتەوە : " بەهەر جۆرێك بێت لیۆنێل مێسی ناتوانێت تەواوی یارییەكەی بەرامبەر ریال بیتیس بەشداری بكات ، بۆیە پلانی ڤالڤێردی ئەوەیە لەدوای خولەكی (60) یان بۆ ماوەی (20) خولەك یاری بە مێسی بكات".

یاری داهاتووی یانەی بەرشلۆنە لە گەڕی دووەمی لالیگا دەبێت لە رۆژی یەكشەممە بەرامبەر یانەی ریال بیتیس لەیاریگای كامپ نو كە بۆ جاری یەكەمە لەم وەرزە یاری تێدا ئەنجامدەدەن".