ناوەرۆكی دواین بۆندی نیمار ئاشكرابوو

25/08/2019 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی فەرەنسی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە دواین بۆندی ئاراستەی یانەی پاریس سان جێرمان كردووە بۆ ئەوەی نیمار بگوازێتەوە ریزەكانی".

رۆژنامەی لو پاریسیانی فەرەنسی رایگەیاند : " یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت دواین بۆند پێشكەشی پاریس سان جێرمان بكات ، ناوەرۆكەكەیشی بریتییە لە دوو بری پارە و عوسمان دیمبلی بەدیاری".

سەرچاوەكە لەبارەی بۆندەكە دەڵێت : " بەرشلۆنە ئامادەیە ئەمساڵ (40) ملیۆن یۆرۆ بداتە پاریس سان جێرمان ، 170 ملیۆن یۆرۆش بەشێوەی قیست ، لەگەڵ پێدانی عوسمان دیمبلی بەشێوەی دیاری بۆ تیپەكە".