ریال مەدرید بۆندێكی نوێی راگەیاند

12/09/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی لەكۆتایی ئەم وەرزە بۆندی ئەستێرەیەكی چێڵسی یەكلایی بكاتەوە".

رۆژنامەی دیفینسا سانتراڵی ئیسپانی رایگەیاند : " دوای گواستنەوەی ئەدین هازارد بە 100 ملیۆن یۆرۆ ، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بۆندی نگۆلۆ كانتی یەكلایی بكاتەوە".

رۆژنامەكە دەڵێت : " یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئیدارەی یانەی چێڵسی گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی لەكۆتایی ئەم وەرزە یاریزانەكە بباتە مەدرید".

بریاریشە یاریزانەكە لەكۆتایی ئەم وەرزە دوای كۆتایی هاتنی سزاكەی بلوز كە ناتوانێت بۆندی هیچ یاریزانێك یەكلایی بكاتەوە ، پەیوەندی بە مێرنگی بكات".