موندو راهێنەری نوێی ریال مەدریدی ئاشكراكرد

21/09/2019 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

چەند راپۆرتە هەواڵێك ئەوەیان ئاشكرا كردووە سەرۆكی یانەی ریال مەدرید رەنگە بۆ رزگاركردنی ڕیال مەدرید لەم دۆخەی ئێستا پشت بە یاریزانێكی پێشووی تیپەكە ببەستێت ئەویش چابی ئەلۆنسۆیە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ رایگەیاندووە ئەلۆنسۆی یاریزانی پێشووی ناوەراستی ریال مەدرید و لیڤەرپول و بایرن میونخ لە ئێستادا ڕاهێنەری تیپی دووەمی ریال سۆسیدادە ، لەلایەن سەرۆكی ریال مەدرید رێزێكی زۆری هەیەو بیریشی لەوە كردۆتەوە لە قۆناغی داهاتوو پشتی پێ ببەستێت.

راپۆرتەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە كارگێری ریال مەدرید متمانەی بە تواناكانی زێدان نەماوە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی تیپەكە پاش ئەوەی دەرفەتی باشی پێدرا بەڵام لە كارەكانی تا ئێستا سەركەوتوو نەبووە.

پێرێز لەلای نزیكەكانی ئەوەشی باس كردووە هەڵەی كردووە رێگەی بە ئەلۆنسۆ داوە مەشقی یانەیەكی تر بداتەوە، ئەو و رائول گۆنزالیس نزیكترینن بۆ شوێن گرتنەوەی زێدان.