لەبارەی وازهێنانی لەریال مەدرید ، زێدان هاتە دەنگ

22/09/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەكە ئامادەیی تیپەكەی بۆ یاری بەرامبەر ئیشبیلیە ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد بیری لە وازهێنان نەكردۆتەوە.

زێدان لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیاری بەرامبەر ئیشبیلیە لە خولی ئیسپانیا گوتی :" تیپەكەم بەشێوەیەكی باش بۆ ئەم یارییە ئامادەیە، لەسەر یاریگایەكی زەحمەت بەرامبەر بە ئیشبیلیە یاری دەكەین، دەزانین ئەم تیپە پێشەنگی یانەكانی گرتوەو ئەركی ئێمە زەحمەتە بەڵام ئێمە بۆ ئەم یارییە ئامادەین".

ئەم ڕاهێنەرە گوتیشی:" پەیوەندیم زۆر باشە لەگەڵ دەستەی كارگێری ئەوەی باس دەكرێت پڕو پاگەندەیە، لە ڕیال مەدرید پاڵەپەستۆی زۆرمان لەسەرە بەڵام ئێمە كار بۆ بردنەوەی نازناوەكان دەكەین و دەمانەوێت ئەنجامی باش بۆ تیپەكە بەدەست بهێنین".

لەكۆتایشدا گوتی:" بیرم لەوە نەكردۆتەوە دەست لەكار بكێشمەوە من تەنها بیر لە كاركردن دەكەمەوە لەگەڵ تیپەكەم و دەمەوێت ئەنجامی باشی بۆ بەدەست بهێنم".