محمد سەڵاح بەباشترین یاریزان دەستنیشانكرا

08/10/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یاریزانی میسری محمد سەلاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول نازناوی پیاوی ساڵی 2019 لەلایەن گۆڤاری (GQ)ی جیهانی پێدرا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ لیڤەرپول پێشكەشی كردووە.

سەڵاح سەركردایەتی یانەكەی كرد لە بردنەوەی نازناوی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی رابردوو، تا دواین جەولەش ركابەر بوون لەسەر بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ و لەگەڵ میسریش بەشداری لە جامی ئەفریقیا كرد ، بووە گۆڵكاری خولی ئینگلیزی و باشترین یاریزانی ئەفریقیا.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە سەلاح گوتی ئەمە خەون و ئامانجی من بوو هیچ كات نامەوێت دەست بەرداری ئەو ئاستەبم كە ئێستا تیایدامە.