میسی لە شكاندنی ژمارەیەكی پێوانەیی بێلیە نزیك دەبێتەوە

08/10/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیكە لە تۆمار كردنی ژمارەیەكی تری پێوانەیی كە پێشتر بەناوی بێلیەی بەرازیلی تۆمار كراوە.

بێلیە 643 گۆڵی لەگەڵ یانەی سانتۆس تۆمار كردووە ئەمەش زۆرترین ژمارەی گۆڵە یاریزانێك لەگەڵ یەك یانە تۆماری كردبێت، میسی پێویستی بە 40 گۆڵ هەیە تا ئەم ژمارەیەی بێلیە بشكێنێت.

میسی لە ئێستادا 604 گۆڵی لەگەڵ تیپی یەكەمی یانەی بەرشلۆنە تۆمار كردووە، یەكەم بەشداریشی لەگەڵ یانەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2004 لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری هۆڵەندی فرانك ریكارد.

میسی تەمەن 32 ساڵە لەیاری بەرامبەر ئیشبیلیە بە لێدانی ڕاستەوخۆ یەكەمین گۆڵی لەم وەرزەی خولەكە لەگەڵ یانەكەی تۆمار كرد.