یوڤینتۆس ئەستێرەیەكی خۆی دەداتە مانچستەر یونایتد

12/10/2019 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی یوڤینتۆس ئەستێرەیەكی خۆی دەداتە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی".

ماڵپەری كالچیۆ مێركاتۆ ئاشكرای كردووە : " یانەی مانچستەر یونایتد بۆندێكی پێشكەشی یوڤینتۆس كردووە بۆ ئەوەی سوود لە تواناكانی ماریۆ ماندزۆكیچ وەربگرێت".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یانەی مانچستەر یونایتد بری (10) ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ ئەوەی یوڤینتۆس رازی بكات دەستبەرداری ئەستێرە (33) ساڵییەكە بێت و لەگواستنەوەی زستانە درێسی سوور بپۆشێت".