ڤالڤێردی ئەو نامەیەی ئاشكراكرد ،كە زێدان بۆی ناردووە

09/05/2019 - 09:41 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

فیدی فالفێردی ئۆرگوایی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید ئەو نامەیە ئاشكرا دەكات كە زێدانی راهێنەر بۆی ناردووە".

فالفێردی لە لێدوانێكیدا وتی : " لەراستیدا زێدان بردەوام وریام دەكاتەوە كە چێژ لەیاریگا وەربگرم و بە حەزەوە یاری بكەم ، ئەم وریاییەش لەلایەن كەسێكەوەیە كە نازناوێكی زۆری بەدەستهێناوە".

دەشڵێت : " وێرای بوونی ئەستێرەكان لە ریال مەدرید بەڵام شەر دەكەم بۆ بەدەستهێنانی متمانەی راهێنەر و زۆرترین خولەك بەشداریم هەبێت لەیارییەكانی تیپەكەم".