یوڤینتۆس و مۆرینهۆ رێككەوتن

11/05/2019 - 11:09 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەوەرگرتنی ئەركی مەشقدانەوەی یانەی یوڤینتۆس نزیكدەبێتەوە".

ماڵپەری كالچیۆ مێركاتۆ بڵاوی كردەوە ، خۆزێ مۆرینهۆ لەئێستادا مەشقی هیچ یانەیەك ناداتەوە ، دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ سەركردایەتی تیپێك بكات ، بۆ ئەمەش یانەی یوڤینتۆس دەیەوێت بۆندی لەگەڵ واژۆ بكات".

ماڵپەرەكە دەڵێت : " یوڤینتۆس بریاریداوە ئەلێگری لەكۆتایی ئەم وەرزە دووربخاتەوە ، راهێنەرەكەش پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان دەكات ، مۆرینهۆش دەیەوێت بۆند لەگەڵ یوڤینتۆس واژۆ بكات و بیكاتە راهێنەر".