دی لیخت دانی نا بەوەی لەگەڵ بەرشلۆنە لە پەیوەندیدایە

13/05/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستردام دانی نا بەوەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەگفتوگۆدایە بەڵام هێشتا هیچ شتێكی فەرمی لە ئارادا نییە".

دی لیخت لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵاَی (فۆكس سپۆرت) وتی : " لەراستیدا نازانم ، هەندیك گفتوگۆ لەنێوان ئەیاكس و بەرشلۆنە هەیە بەڵام هیچ شتێكی فەرمی نییە تا ئێستا".

وتیشی : " رۆژنامەنوسەكان چەندین یانەیان بۆ داهاتووی من نوسیوە ، ئێوەش دەتوانن بەدڵی خۆتان یەكێك هەڵبژێرن ، من لەئێستادا لەگەڵ یانەی ئەیاكس زۆر دڵخۆشم ، بەڵام نازانم لە داهاتوو چی روودەدات و داهاتووی من لە كوێ دەبێت".