بەرشلۆنە ئامانجەكەی ریال مەدرید دەباتە كامپ نو

15/05/2019 - 11:05 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی جارێكی تر گرنگی بە تواناكانی پۆڵ پۆگبای یاریزانی مانچستەریۆنایتد دەدات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو بۆ ریزەكانی بیگوازێتەوە".

ماڵپەری كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە یانەی بەرشلۆنە بیر لە گواستنەوەی پۆگبا بۆ ریزەكانی دەكاتەوە ئەمەش لەكاتێكدایە باس لە رۆیشتنی ئیڤان راكیتیچ لە تیپەكە دەكرێت".

باس لەوە دەكرێت راكیتیچ پەیوەندی بە یەكێك لە یانەكانی ئەنتەرمیلان یان مانچستەریۆنایتد دەكات لەكاتێكدا رێككەوتن لەسەر پەیوەندی كردنی پۆگبا بە بەرشلۆنە بكرێت".