دی یۆنگ ئەم بەڵێنە بە مێسی دەدات

16/05/2019 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

فرێنكی دی یۆنگی یاریزانی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی و ئەستێرەی نوێی یانەی بەرشلۆنە بەڵێنێك بە لیۆنێل مێسی دەدات".

دی یۆنگ لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی فۆكس سپۆرت وتی : " خەون بەوە دەبینم یەكەم یەكەی مەشقی لەگەڵ مێسی ئەنجام بدەم ، بەڵێنی پێ دەدەم وەرزی داهاتوو زۆرترین ئاسیستی بۆ دروست بكەم".

وتیشی : " من لە خولی هۆڵەندی دووردەكەومەوە ، بێ بەش دەبم بەو خولە خۆشە ، بەڵام بۆ من ئێرە كۆتایی هات و كاتی تاقیكردنەوەیەكی دیكەیە ئەویش لە ئیسپانیایە".