پاریس سان جێرمان یەكەم هەنگاوی دژی ریال مەدرید دەستپێكرد

16/05/2019 - 09:37 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی پاریس سان جێرمان یەكەم هەنگاوی دەستپێكرد بۆ روبەرووبوونەوەی یانەی ریال مەدرید و پارێزگاری لە ئەستێرەكەی خۆی دەكات".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە : " یانەی پاریس سان جێرمان لە ترسی بۆندە گەورەكانی ریال مەدرید ، بریاریداوە بۆندی كیلیان مباپی نوێ بكاتەوە و مووچەكەی زیاتر بكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بەم هەنگاوە پاریس سان جێرمان دەیەوێت دژی مێرنگی بوەستێت ، بەتایبەت بە زیادكردنی مووچەكەی و بەرزكردنەوەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی بۆ یەك ملیار بۆرۆ بەفەرمی لەریزەكانی خۆی دەیهێڵێتەوە".