بەرشلۆنە ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكراكرد كە ریزی تیپەكە جێدەهێڵن

16/05/2019 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە لیستێكی ئاشكراكردووە كە لەم هاوینە پاڵێوراون ریزی یانەكە بەجێبهێڵن".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " یانەی بەرشلۆنە لە پرۆژەی گۆرانكارییەكانیدا ناوی چەند یاریزانێكی هێناوە بۆ ئەوەی لە تیپەكە برۆن و پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكەن".

ماركا ئەوەی نوسیوە : " ناوی كۆتینهۆ لە سەرووی لیستی ئەو یاریزانانەیە كە یانەكە دەیەوێت دەستبەرداریان بێت ، شان بە شانی راكیتیچی كرواتی و ئۆمتیتی فەرەنسی و سیلیسن ، هەریەكە لە سیمیدۆ و گۆمێز و دینیس سوارێز و رافینیا لەنێو هەمان لیست دەبن".