زێدان لیستە چاوەرواننەكراوەكەی بڵاوكردەوە

16/05/2019 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئێستگەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، یانەی ریال مەدرید كۆمەڵێك چاوەرواننەكراوی پێیە بۆ ئەم هاوینە و لیستێكی بڵاوكردۆتەوە بۆ دەستبەردابوون لە چەند یاریزانێكی تیپەكە".

ئێستگەی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی دەڵێت : " زێدان و پێرێز بەیەكەوە كۆبوونەتەوە ، لیستێكیان بڵاوكردەوە تیایدا ناوی چەند یاریزانێكیان هێناوە بۆ ئەوە لەم هاوینە دەستبەرداریان بن".

سەرچاوەكە ئەوەیشی وتووە : " هەریەكە لە كایلۆر ناڤاس و ناچۆ و ڤاییخۆ و گاریس بێل و تۆنی كروس و ئیسكۆ و فالفێردی و مارسیلۆ لەنێو لیستەكەن بۆ ئەوەی لەم هاوینە ریزەكانی مێرنگی جێبهێڵن".