مانچستەر و بەرشلۆنە گەیشتنە رێككەوتن

16/05/2019 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی وەرزشی جیهانی بڵاوی كردەوە ، هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و بەرشلۆنە گەیشتنە رێككەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەندیكردنی یاریزانێكی بلاوگرانا بە یانەی شەیتانەسوورەكان".

ماڵپەری (Le10Sports)ـی ئاشكرای كردووە : " یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئیڤان راكیتیچی كرواتی واژۆ بكات و بیگوازێتەوە ئۆڵدترافۆرد".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یانەی بەرشلۆنە ئەستێرە كرواتییەكەی خستۆتە بازاری گواستنەوەی یاریزانان و ئامادەیە پێشوازی لە بۆندەكەی مانچستەر یونایتد بكات".