ئیكاردی دەبێتە شوێنگرەوەی گریزمان لە ئەتلەتیكۆ مەدرید

16/05/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی بەدوای هێرشبەرێك دەگەڕێت بۆ شوێن گرتنەوەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی كە بریاری كۆتاییداوە لە كۆتایی ئەم وەرزە لە یانەكە بروات".

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە هێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان ماورۆ ئیكاردی بەشێوەیەكی بەهێز لە یانەی رۆخی بلانكۆس بۆ هاوینی داهاتوو دەست نیشان كراوە".

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئیكاردی بە دۆخێكی سەخت تێپەڕ دەبێت لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان بەتایبەتی لە شەش یاری رابردووی خولی ئیتاڵیا سەركەوتوو نەبووە لە تۆمار كردنی گۆڵ لەگەڵ یانەكە".