ریال مەدرید هەنگاوە كردەییەكانی بۆ گواستنەوەی محمد سەڵاح دەستپێكرد

18/05/2019 - 09:09 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوای لە كارگێری تیپەكەی كرد ، هەنگاوە كردەییەكانی خۆی دەستپێبكات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی میسری كە لەیانەی لیڤەرپوول یاری دەكات".

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەری (لیڤەرپوول ئیكۆ) بڵاوبۆتەوە هاتووە : " زێدان داوای لە كارگێری تیپەكەی كردووە دوای یەكلاییكردنەوەی بۆندی هازارد ، روو لەیانەی لیڤەرپوول بكەن بۆ كۆتایی هێنان بە هەنگاوە كردەییەكان بۆ گواستنەوەی سەڵاح بۆ یاریگای بێرنابیۆ".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ریال مەدرید ئامادەیە سەروو (80) ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی سەڵاح پێشكەش بكات ، ئەم برە پارەیەش دوو هێندەی ئەو نرخەیە كە لیڤەرپوول یاریزانەكەی لە رۆما كریوە".